
سیپان شێروانی، ئهندامی پهرلهمانی عێراق ڕایدهگهیهنێ كه مووچهی ئهمساڵی عێراق و ههرێمی كوردستان زامن كراوه و لهبارهی قهیرانی دارایی عێراقهوه، چهند سهرنج و پێشنیارێك دهخاته ڕوو:
١- هۆكاری قەیرانی دارایی ئێستای عێراق، پشبەستنە بە یەك سەرچاوەی داهات كە ٩٠% داهاتی گشتی، ٩٠%ی هەناردە و ٥٠%ی داهاتی نێوخۆیی لە نەوتە و لە نەوتیش ٩٠%ی پشت بە یەك ڕێگای هەناردەی بەسراوە بهستووه، ئەویش هورمزە.
٢- لە ماوەی درێژخایەن ئەمە مەترسیدارە، بەڵام لە ماوەی كورتدا قابیلی چارەسەرە و بەدیدی من لەبەر ئەم هۆكارانە مەترسیی فەوتانی مووچە لەم ساڵەدا نییە، لەبەر ئەوەی كێشەكە كاتییە بەهۆی هەناردەی نەوتەوەیە و بەهۆی بەردەستبوونی چەندین ئامراز لە بەردەم حكوومەتی فیدراڵی لەوانە:-
ا- بانكی ناوەندی ئامرازێكی بەهێزە بە دەركردنی دراو، بەپێی پاڵپشتی ئابووری و هەڵئاوسان و یەدەگی دراو و داهاتی نەتەوەیی دەتوانێت ٢٠ – ٣٠ ترلیۆن دیناری نوێ دەربكات، لەگەل وەرگرتنی قەرزی دەرەكی.
ب- سیاسەتی دارایی بە كەمكردنەوەی خەرجییە وەبەرهێنانەكان و خەرجیە نا زەرورییەكان بۆ قۆناغی قەیران دەتوانێت خەرجی مانگانە بۆ خوار ٨ ترلریۆن دینار دابەزێنێت.
ج- زیادكردنی داهاتی نانەوتی، باج و گومرك و رسوم و دۆمەین كە بە تعریفەی نوێ یان كەمكردنەوەی هەدەردان و گەندەڵی و نەهاتنەوە خهزێنهی گشتی دەتوانێت داهاتی نانەوتی لە ٣ ترلیۆن دینار مانگانە نزیك بكاتەوە.
د- زیادكردنی هەناردەی نەوتی بەپێی ڕێكارەكانی وەزارەتی نەوت و زامنكردنی ئاسایشی بیرە نەوتەكانی هەرێمی كوردستان و پێشبینی دەكرێت لە داهاتووەیەكی نزیك بگاتە ٢ ملیۆن بەرمیل ڕۆژانە.
ه- زیادكردنی مامەڵەی دیجیتاڵی لە جێی نەقدی
ئەمانە ئامرازی بەهێزن و لە ماوەیهكی كورتخایەن كاریگەریان دەبێت و ئەگەر بە وریایی و یاسایی مامەڵەی لەگەڵ بكرێت موچەی ٦ تا ١٢ مانگی داهاتووی عێراق بە هەرێمەوە زامن دەكات و پێویستە ئەم خالانەش بەرچاو بگیرێت:
٣- پەلەنەكردن لە داڕشتنی بودجەی ٢٠٢٧ تا گۆڕانكارییەكان ئەنجام دەدرێن و داهاتووی هەناردەی نەوت دیار دەكەوێت.
٤- لەم قۆنەغدا بودجەی بەرنامج و ئەدا دوا بخرێت تا زەمینەسازی باشی بۆ دەكرێت.
٥- پێویستە كار بۆ دارشتنی بودجەی سفری بكرێت، پێداویستیەكی دارایی و ئابووری زەرورە بۆ ئەمڕۆی عێراق.
٦- كێشەكانی هەرێم و فیدراڵ چارەسەر بكرێت بەتایبەت بابەتی داهاتی نانەوتی و ئەسیكۆدا.
٧- هەروەها دەكرێت ئەم قەیرانە ببێتە دەرفەتێك لەبەردەم عێراق بۆ كەمكردنەوەی پشت بەستن بە نەوت لەبەر دوو هۆكار
ا- بەم ڕێكارانە پشت بەستن بە داهاتی نانەوتی كەم دەكات.
ب- قەیرانی ئێستا لە هەناردەی نەوتە، نەك داڕمانی نرخی نەوت، بۆیە لە داهاتوودا دەگەڕێنەوە سەر هەمان داهاتی پێشووی و لە كاتی زیادبوونی داهاتی نەوت، بەشێكی بخرێتە سندوقی سیادی لەجێی خستنە سەر نفقاتی تەواوی داهاتی نەوتی.
ج- ئەگەر ئەمە نەكرێت لە رووبەڕوونەوەی قەیرانی داڕمانی نرخی نەوت، لە داهاتوودا ئابووریی عێراق تووشی داڕمان دەبێت.