خەبات-بەرهەم شێخ عزەدین
دەستەی جێبەجێكردن لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریاندا بەهەڵبژاردنی پرۆفیسۆر دكتۆر دیار كەمال ئەسعەد، وهك جێگری سەرۆكی لیژنەی تێهەڵچوونەوە له فیدراسیۆنی ناوبراو.
دكتۆر دیار، مامۆستای زانكۆیه له سلێمانی و كەسایەتییەكی دیاری وەرزشی كوردستانه، لە چوارساڵی داهاتوو لەگەڵ ئەم لیژنەیەدا كار دهكات، كە گەورەترین دەسەڵاتی دادوەری وەرزشییە لەم فیدراسیۆنه و پێداچوونەوە و دەستكاری یان هەڵوەشاندنەوە بۆ بڕیارەكانی لیژنەی جڵەوگیری واتە لەسەر ئاستی گشت عێراق بكات.
لەم بارەیەوە دكتۆر دیار بە خەباتی گوت: دەستكەوتێكی گەورەیە بۆوەرزشی كوردستان و گەلەكەمان هیوادارم بتوانم لەو ڕێیەوە خزمەتێكی زیاتری بواری وەرزشی كوردستان بكەم، جێی ئاماژەیە دكتۆر دیار كەمال جگە لەوەی پێشتر وەك یاریزان و دواتر وەك ڕاهێنەر ساڵانێك خزمەتی وەرزشی لە شاری هەولێر بە تایبەت و كوردستان بەگشتی كردووە و لە ئێستاشدا وەك وانەبێژ لە بواری دەروونزانیی كارگێڕی و شارەزای دادوهری لە بواری وەرزش برەو بە بوارهكه دەدات.