
خهبات- سهرههنگ نهجمهدین
فیدراسیۆنی تیروکەوانەکانی عێراق له ماڵپهڕی تایبهتی خۆی دووپاتیکردەوە بۆ میوانداریکردنی جامی ئاسیا بۆ ئافرەتان و پیاوان لە شاری سلێمانی، سەرەڕای ئەوەی تائێستا پاڵپشتی دارایی پێویستیان بۆ ڕێکخستنی پاڵەوانێتییەکە وەرنەگرتووە. ئەمە یەکەم پاڵەوانێتی کیشوەری دەبێت لە جۆری خۆیدا کە عێراق میوانداری بکات.
سەعد مەحمود ئەلمەشهەدانی، سەرۆکی فیدراسیۆنی تیروكهوانی عێراق لهمبارهیهوه ڕایگەیاند، فیدراسیۆن بڕیاری دا لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو پاڵەوانێتیەکە لە سلێمانی بەڕێوەبچێت، سەرەڕای ئاستەنگە داراییەکان و خەرج نەکردنی پارەی تەرخانکراو.
ئاماژەی بەوەشکرد، میوانداریکردنی پاڵەوانێتییەکە دەستکەوتێکی بەرچاوە بۆ وەرزشی عێراق، ههروهها فیدراسیۆنەکە کاردەکات بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیهك بۆ دڵنیابوون لەوەی پاڵەوانێتییەکە بهدڵنیاییهوه ئهنجام بدرێت.
ڕوونیشیکردەوە ،دوای پرۆسەی سەختی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی فەرمی لە فیدراسیۆنی تیروکەوانەکانی ئاسیا، ئەمەش بەهۆی پاڵپشتی و هاوکاریی بەرپرسانی فیدراسیۆنی کیشوەرییەوە بوو، فیدراسیۆن لە ئێستادا لە پەیوەندیدایە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پارێزگای سلێمانی بۆ دۆزینەوەی سپۆنسەرێک بۆ پاڵپشتیکردنی پاڵەوانێتییەکە، دوای ئەوەی نەیتوانیوە خهرجی دابینكردنی پاڵهوانێتیهكه دەستەبەر بکات،سەرەڕای هەوڵە دووبارەکان.
سەرۆکی فیدراسیۆنی تیروکەوانەکانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە ئەو سەرچاوانە بەس نین بۆ پەرەپێدانی وەرزشەکە و بیخەنە سەر ڕێگای کێبڕکێی ڕاستەقینە لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی،عێراق لە هەڵبژاردنی فیدراسیۆنی تیروکەوانەکانی ئاسیا کە لە شاری داکای پایتەختی بەنگلادیش بە بەشداری سەرۆک و نوێنەرانی فیدراسیۆنە نیشتمانییەکان بەڕێوەچوو.