هەڵبژاردەی تازه‌پێگه‌یشتووانی تۆپی پێی ئافره‌تانی سوریا، بۆ یه‌كه‌مجار توانییان ناسناوی پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا به‌ده‌ستبهێنن، له‌نێو ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك یاریزانی كورد یاری ده‌كه‌ن و ڕۆڵیان هه‌بوو له به‌ده‌ستهینانی ئه‌و ناسناوه، له نیویاندا میدیا شه‌وكه‌ت حوسێن گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی سوریا.
میدیا حوسێن كه خه‌ڵكی حه‌سه‌كه‌یه، به‌هره‌یه‌كی دیاره و داهاتوویه‌كی پرشنگداری هه‌یه كه له‌م پاڵه‌وانێتییه‌ش به باشترین گۆڵپارێز ده‌ستنیشان كرا.
جێی باسه هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتووانی سوریا، له یاریی كۆتایی پاڵه‌وانێتی ڕۆئاوای ئاسیا، توانی له هه‌ڵبژارده‌ی لوبنان بباته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی یارییه‌كه 2-2 به‌رامبه‌ربوون، په‌نا بردرا بۆ لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه و له‌مه‌شدا میدیای گۆڵیپارێزی كورد توانی دوو لێدان بگه‌ڕێنێته‌وه و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به ناسناوه‌كه ئاشنا بكات.