دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایدەگەیەنێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق بەرەو باشبوون دەچێت و لە دەرەوەی ئەجێندای کۆبوونەوەکان، بانگهێشتی عەلی زەیدی دەکات بۆ ئێوارەخوانێکی تایبەت.

  دۆناڵد ترەمپ دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ عەلی زەیدی، لە وەڵامی ڕۆژنامەنووساندا گوتی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق لە پەیوەندییەکی خراپەوە بەرەو پەیوەندییەکی باش دەچێت لە سەردەمی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق، ئەو سەرۆکوەزیرانە نوێیە کەسێکی زۆر باش دەبێت و کەسێکە لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش کاریگەری دەبێت.

ترەمپ لە درێژەی لێدوانەکانیدا سەبارەت بە زەیدی گوتی: من ئەو پیاوەم خۆشدەوێت و دەزانم کەسێکی باشە.

  سەرۆکی ئەمریکا باس لەوەش دەکات کە بڕیارێکی لە دەرەوەی پرۆتۆکۆڵەکان داوە و دەڵێت: تاوەکو ئێستا ئەو کارەم لەگەڵ کەس نەکردووە، بەڵام ئەمڕۆ حەزم کرد ئێوارەخوانێکی تایبەت لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق بخۆم. هەرچەندە خوانی ئێوارەمان لە ئەجێندادا نەبووە، بەڵام گوتم با خواردنێک بخۆین، من دڵنیام تایبەت دەبێت و خوانەکەمان خۆش دەبێت.