سکرتێری گشتیی ناتۆ لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی 36ـەمین لووتکەی هاوپەیمانێتییەکە لە ئەنقەرە ڕایگەیاند، هێرشە نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران “بە تەواوەتی پێویستن”.
مارک ڕووتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ ڕایگەیاند، کاتێک ئاگربەست هەبێت و ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو پێشێلی بکات، پێموایە بەتەواوەتی پێویستە ئەمریکا وەڵامی تووندی بداتەوە.
– دەشڵێت، پێشبینی دەکەم ئەمڕۆ هاوپەیمانانی ناتۆ دووپاتی بکەنەوە کە ئێران هەرگیز نابێت چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت.
ئەمڕۆ دووەم ڕۆژی لووتکەی ناتۆیە و بەبەشداریی سەرکردەکانی هەر 32 دەوڵەتی ئەندام لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت، تێدا بەشداربووان گفتوگۆ لەسەر خەرجییەکانی ئەو هاوپەیمانێتییە و تواناکانی بەرگریی ئەوروپا دەکەن.