خه‌بات: حەمە ئەحمەد جاف:- ژمارە 14ی خولی نوێی تەمموزی 2026 گۆڤاری (نووسەری کورد) بە ناوەرۆکێکی بەپێز، چاوی خوێنەران و ڕۆشنبیران و نووسەرانی کوردی ڕۆشنکردەوە.
(نووسەری کورد)، گۆڤارێکی مانگانەی ئەدەبی و ڕووناکبیرییە؛ مەڵبەندی گشتیی یەکێتیی نووسەرانی کورد، دەریدەکات، خاوەن ئیمتیاز: یەکێتیی نووسەرانی کورد، سەرنووسەر: پ.د. هیمداد حوسێن.

جێگری سەرنووسەر: ئازاد عەبدولواحید. دەستەی نووسەران: ئەحمەد عارف و نیازی حەمە عەزیز. پێداچوونەوەی زمان و ڕێنووس: حەمە ئەحمەدجاف، دیزاینی بەرگ وکاری هونەریی گۆڤارەکە: سەید ئارام و فەهد شوانی. لەو ژمارەیەدا جگە لە سەروتار کەتایبەتە بە وتارێک لەسەر (ئەدەب و زانست) کە سەرنووسەر نووسیویەتی، کۆمەڵێک بەرهەمی هەمەجۆری ئەدەبی و ڕۆشنبیری و هونەری لە شیعر و چیرۆک و ڕەخنە و لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی ئەدەبی و وتار و تەوەر و ڕانانی کتێب و تەوەرێک لەسەر ئەدەبی کوردی، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا و کۆمەڵێک بابەتی دیکەی ئەدەبیی و ڕۆشنبیریی بەرچاودەکەون.