خه‌بات: سه‌نگه‌ر حوسێن:- خانەوادەی خوالێخۆشبوو (عەزیز ئاغای دزەیی) بەیاوەری چەند مامۆستایەکی دێرین و کەسایەتی پەروەردەیی، سەردانی موزەخانەی پەروەردەییان کرد له شاری هه‌ولێر و وێنەی تایبەتی (عەزیز ئاغا)یان پێشکەش بە موزەخانەی پەروەردەیی کرد، وه‌ك ڕێزلێنانێك بۆ ئه‌م كه‌سایه‌تیه كه ساڵانی زوو له گوندی عاڵا پاڵپشتی بواری په‌روه‌رده‌و فێركردن بووه.
جێی باسه، کەسایەتی عەزیز ئاغا لە گوندی عالا له شاری هه‌ولێر، کاریگەری زۆری هەبووە لە کردنەوەی قوتابخانەی تێکەڵاو لە ساڵی ١٩٣٤ لە گوندی عاڵا و خانووی بۆ مامۆستایان دابینکردووە و هەر ماڵێک منداڵەکانی بۆ قوتابخانە نەناردبا سزای دەدا. هەروەها ساڵانە ئۆتۆمبێلی تایبەتی گرتووە بۆ قوتابیانی قوتابخانەی عاڵا تا بەشداری فیستڤاڵی وەرزشی بکەن لە هەولێر و هاوینان سینەمای سەفەری بۆ منداڵان بردۆتە گوند تا لەم خۆشییە بێبەش نەبن.
جێی باسه، خاتوو (مارسێل دزەیی) هاوسه‌ری خوالێخۆشبوو عه‌زیز ئاغای دزه‌یی، له‌م هه‌فته‌یه له مۆزه‌خانه‌ی په‌روه‌رده‌یی، مێژووی یەكەم قوتابخانە لە گوندی (عاڵا)ی كەندیناوە دەگێرێتەوە.










