سه‌لام عه‌بدوڵڵا
وا خه‌ریكه (23) مانگ به‌سه‌ر دوا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت هێشتا به ته‌واوی، له ئاسۆدا، پێكهێنانی حكوومه‌ت به كردار به‌دیناكرێت، ئه‌ویش به‌هۆی داوای له‌مپه‌رسازه‌وه كه وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت سه‌ختكاری بۆ ئه‌و پڕۆسه‌یه‌یه و بۆنی ناویستنی لێ هه‌ست پێده‌كرێت.
برایانی (ی. ن. ك) خۆیان به ته‌نیا چوونه‌ته نێو پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه و دیاره به متمانه‌یه‌كی زۆره‌وه چاوه‌ڕێی بردنه‌وه‌یه‌كی كه‌مه‌رشكێن بوون كه‌وا ده‌رنه‌چوو بۆیان، بۆیه ئێستا ده‌یانه‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی تر كه له عورفی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمدا نه‌بینراوه، ئه‌ویش دروستكردنی هاوپه‌یمانێتی دوای هه‌ڵبژاردن به مه‌به‌ستی زیادكردنی كورسییه‌كانیه‌تی.
كه‌س لاری له‌وه نه‌ده‌بوو گه‌ر پێش پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌تییه‌یان پێك بهێنایه و پێش وه‌خت ڕایانبگه‌یاندایه، به‌ڵام ئێستا كه قه‌باره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان، له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌ركه‌وتووه ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی ئه‌و ئه‌نجامانه بێت و به‌پێی ژماره‌ی كورسییه‌كانیشی داواكانی بۆ پۆسته‌كانی حكوومه‌ت گه‌ڵاڵه بكات.
گه‌وهه‌ری پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ دیاریكردنی سه‌نگ و پێگه‌ی لایه‌نه‌كانی به‌شداربووی هه‌ڵبژاردنه، كه به‌وپێیه‌ش پێویسته فۆرمۆله‌ی داواكانی بكات و داوای له سه‌نگی خۆی زیاتر نه‌كات.
ئه‌و برایانه ده‌توانن بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ئه‌م پڕۆسه‌یه به ئاره‌زووی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێك كه ده‌خوازن و ئه‌وسا ئه‌نجامه‌كه‌ی قبووڵكراوه و هه‌موو لایه‌كیش پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بێت و ده‌توانن هه‌ر له ئێستاوه زه‌مینه‌سازی بۆ بكه‌ن.
به‌ڵام بۆ دوانه‌خستنی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، له‌وه زیاتر و پێكهێنانی حكوومه‌ت، ئێستا ئه‌و كاره ناكرێ و ناگونجێت، بۆیه گه‌ر ده‌ویسترێت له‌وه زیاتر بێ په‌رله‌مان و حكوومه‌ت نه‌بین و به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌مان و جیهانی ده‌ره‌وه‌ش شه‌رمه‌زار نه‌بین و پاساوێكی ئه‌وتۆ نه‌ده‌ینه ده‌ست ناحه‌ز و نه‌یاری ئه‌م تاقانه هه‌رێمه- كه هیوای گشت پارچه‌كانی تری كوردستانه- پێویسته له‌وه زیاتر ئه‌و پڕۆسه‌یه دوانه‌خه‌ین، ده‌نا له‌و كه‌شتییه‌دا هه‌موو نوقوم و نغرۆ ده‌بین و به‌ر نه‌فره‌تی مێژوو ده‌كه‌وین.
هه‌رێمه‌كه‌مان به خه‌ڵكه‌كه‌شیه‌وه له ساته‌وه‌ختێكی چاره‌نووسسازدایه، با له‌وه زیاتر ئازاری نه‌ده‌ین و به‌رامبه‌ر جیهانیش بێ ئه‌رزش نه‌بین.