دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بۆ رۆژنامەنووسان لێدوانی لەسەر كۆمەڵێك بابەت دا و لەوانە گوتی، “هیچ پارەیەكمان بە ئێران نەداوە و هەوڵەكانی گۆڕینی رژێمی ئێستە شكستی هێنا”.
ئەمڕۆ سێشەم 16 ی حوزەیران، دۆناڵد ترەمپ لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا و گوتی، “ئەگەر ئێران چەكی ئەتۆمی هەبێت، ئەوا دەبێت چاوەڕێی دۆزەخ بێت”. لە بەشێكی تری لێدوانەكەی دۆناڵد ترەمپ باسی لەوە كرد كە ئێران ماوەیەكی زۆری دەوێ تا ئاوەدان دەبێتەوە. ئاماژەیشی بۆ ئەوە كرد كە هەوڵەكان بۆ گۆڕینی رژێمی ئێران شكستی هێناوە.
ترەمپ گەشبین بوو لە رێككەوتنی وڵاتەكەی لەگەڵ ئێران و باسی لەوەیش كرد، ئەو رێككەوتنە لە دوو قۆناغ پێكدێت كە قۆناغی دووەم ئاسانتر دەبێت. لەبارەی بابەتی حزبوڵای لبنانیش ترەمپ گوتی، “پێشنیارم كردووە ئیسرائیل بابەتی حزبوڵا بە سووریا بسپێرێت”.