خه‌بات: سه‌رهه‌نگ نه‌جمه‌دین:- یانەی وەرزشی ئاکاد لە چوارچێوەی ستراتیژی و هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەی تیپ و ئامادەكاریی باشتر بۆ پێشبڕکێیەکانی ئەم وەرزەی خولی نایابی تۆپی باله‌ی عێراق، بە فەرمی ڕێککەوتنی لەگەڵ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق، دەشنی قاسم مۆركرد، بۆ نوێنەرایەتیکردنی یانەکە بۆ وه‌رزی داهاتوو.
گواتستنه‌وه‌ی یاریزان ده‌شنێ قاسم، هەنگاوێکی گرنگە لە پرۆژەی بەردەوامی باله‌ی ئه‌كاد بۆ دروستکردنی تیپێکی بەهێز و هاوسەنگ، کە بتوانێت ئامانجە وەرزشییە بەرزەکانی بەدەستبهێنێت و بە شێوەیەکی شایستە نوێنەرایەتی ناو و مێژووی یانه‌ی ئاکاد بکات.
سه‌رۆكی یانه‌ی ئه‌كاد و ئەندامانی یانەکە پێشوازییەکی گەرمیان لە یاریزان دەشنی قاسم كرد و پێیان وایه کە بەهۆی لێهاتوویی،ئەزموون و توانای بەرزی تەکنیکییەوە، زیادکردنێکی بەنرخ بۆ تیپەکە دەبێت و ڕۆڵێکی کاریگەر لە گەیشتن بە سەرکەوتنەکانی ئەم وەرزەدا دەبینێت.
وه‌رزی ڕابردوو تیپی كچانی باله‌ی ئه‌كاد دوای گه‌یشتنیان به‌یاریی كۆتایی، ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی سه‌نجایب بوونه‌وه، له‌ئه‌نجامدا سه‌نجاریب یارییه‌كه‌ی برده‌وه و بووه پاڵه‌وانی خولی باله‌ی عێراق، یانه‌ی ئه‌كادیش به‌م ئه‌نجامه پله‌ی دووه‌می خوله‌كه‌ی به‌ركه‌وت.