
خهبات- سهرههنگ نهجمهدین
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لهماڵپهری تایبهتی خۆی باس لهكهمكردنهوهی یانهكانی خولی ئهستێرهكانی عێراق دهكات، سەرمەد عەبدوئیلا جێگری یەکەمی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق، لهمبارهیهوه به ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگهیاند: بیر لە کەمکردنەوەی ژمارەی یانەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەکەینەوە و لهمبارهیهوهش پەیوەندیمان بە فیفا کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ یانەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق ئەنجامدرا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گرنگترین تێبینی و بۆچوونەکان سەبارەت بە وەرزی ڕابردوو (2025-2026) و گفتوگۆکردن لەسەر پێشنیازەکانیان بۆ وەرزی داهاتوو (2026-2027).
ئاماژەی بەوەشکرد، فەرمانگەی جێبەجێکار دیدێکی ڕوونی هەیە سەبارەت بە دیاریکردنی ژمارەی تیپەکان، هەروەها پێشنیارێک هەیە بۆ ئەوەی 18 یانه لە خولی ئەستێرەکان بۆ وەرزی 2027-2028 هەبێت له بڕی (20) یانه، ئەمەش بە مانای دابەزینی چوار تیپ دەبێت لە کۆتایی وەرزی داهاتوو و بەرزکردنەوەی دوو تیپ لە خولی نایابی عێراق، ههروهها گوتی: جێبەجێکردنی ئەم پێشنیازە پێویستی بە جێبەجێکردنی دوو مەرج هەیە، یەکەمیان وەرگرتنی ڕەزامەندیی فیفایە، بەو پێیەی پەیوەندییان پێوەکراوە و ڕوونکراوەتەوە کە مادەی (26)A لە پەیڕەوی ناوخۆدا هاتووە کە خولەکانی عێراق لە 20 یانە لە پلە یەک و 20 یانە لە پلە دوو پێکدێن. ئەگەر فیفا ڕەزامەندی لەسەر هەموارکردنەوەی ژمارەکان بدات بۆ 18 یانه لە پلە یەک و 22 یانه لە پلە دوو، لە هەمان کاتدا پاراستنی کۆی ژمارەی یانەکان (40) یانه دهبێت، سیستەمی بەرزکردنەوە و دابەزین جێ جێبەجێ دەکرێت.
لە درێژەی قسەکانیدا زیاتر گوتی: مەرجی دووەم ئەوەیە ئەگەر فیفا فەرمانی هەموارکردنەوەی پەیڕەوەکان بدات، ئەوا بڕیارەکە تا 30ی ئایاری 2027 کاری پێدەکرێت، لەو کاتەدا فیدراسیۆن کۆبوونەوەیەکی ئاسایی یان نائاسایی ئەنجام دەدات بۆ هەموارکردنەوەی ئەم بڕگەیە. ئەگەر سێ لەسەر چوار ئەندامانی ئەنجوومەنی گشتی هەموارکردنەکە پەسەند بکەن، ئەوا بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.