لە کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و محەمەدی حاجی مەحمود باس لە دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە کرا.

ڕۆژی هەینی 12ـی حوزەیرانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەد حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد.

لە دیدارەکە باس لە دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە کرا و ڕۆشنایی خرایە بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان.