ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی حوزەیرانی 2026، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریکا لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی فۆكس نیوز رایگەیاند، “ئەمشەو سوپای وڵاتەكەی بە 49 مووشەكی جۆری تۆماهۆك هێرشی كردووەتە سەر چەند پێگەیەك لە ئێران، كە دەكەونە دووری 40 میل لە دەرەوەی تاران و كەناراوەكانی باشووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە لەسەر كەنداوی عەرەبی.

سەرۆكی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش كرد، كە “بەرپرسانی باڵای ئێران راستەوخۆ پەیوەندییان پێوە كردووە و داوایان كردووە بۆردومانەكان رابگیرێت”، بەڵام ئەو هۆشداریی پێداون ئەگەر تا بەیانی ئەو رێككەوتنەی لە لایەن دانوستانكارانی ئەمریکاوە خراوەتە روو واژۆ نەكەن، ئەوا بە توندی بۆردومانەكانیان بەردەوام دەبێت، ترەمپ جەختیشی كردەوە كە ئیسرائیل هیچ بەشدارییەكی لەم هێرشانەدا نەكردووە.

لە لایەكی دیکەوە، وەزیری بەرگری ئەمریکا، پێیت هیگسێس رایگەیاند، ئامانجیان لە لێدانی دامەزراوە سەرەكییەكانی ئێران تەنها فشارخستنە سەر ئەو وڵاتەیە بۆ قبوڵكردنی رێككەوتنێكی نوێ، نەك هەڵگیرساندنی جەنگ.