سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز بڵاو کردەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا رایگەیاندووە: “بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێر و بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی ڕووداو لە بەغدام بیست.”
دەشڵێت: “پرسە و سەرەخۆشی لە هاوکارەکانی و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم و خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەموو لایەک ببەخشێت.”
ئەمڕۆ دووشەممە 8/6/2026، هەڵکەوت عەزیز، ڕۆژنامەنووس و بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی ڕووداو لە بەغدا، لە رێگەی چوون بۆ بەسرە تووشی رووداوێکی هاتوچۆ بوو و دوای گەیاندن بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا..