سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بەهۆی كۆچی دوایی رۆژنامه‌نووس هه‌ڵكه‌وت عه‌زیز كه ئه‌مڕۆ دووشەممە به ڕووداوێكی سه‌ختی هاتوچۆ گیانی له‌ده‌ست دا، په‌یامێكی هاوخه‌میی ئاڕاسته‌ی ماڵباته‌كه‌ی و كه‌ناڵی ڕووداو و ته‌واوی رۆژنامه‌نووسان كردووه.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامە سەرخۆشییەكەدا رایگەیاند: هەڵكەوت عەزیز پەیامنێرێكی لێهاتوو و دڵسۆز و چالاك بوو و خزمەتێكی زۆری بە بواری میدیا كرد.
ده‌قی پەیامە سەرەخۆشییەكەی سەرۆكی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان:-
بۆ کۆچی دواییی میدیاکار و بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیاییی ڕووداو لە بەغدا، خوالێخۆشبوو هەڵکەوت عەزیز، کە به‌داخه‌وه بەهۆی ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتوچۆوە گیانی لەدەست دا، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، کەسوکار و هاوکارانی دەکەم.
خوالێخۆشبوو هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێرێکی لێهاتوو، دڵسۆز و چالاک بوو، کە خزمەتێکی زۆری بە بواری میدیا کرد.









