سێنتکۆم دەڵێت، هێزەکانیان چەندین مووشەک و درۆنی ئێرانییان تێکشکاندووە کە ئاراستەی گەرووی هورمز و وڵاتانی دراوسێ کرابوون.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هێزەکانی ئەمریکا چوار درۆنی ئێرانییان لە نێو گەرووەکەدا خستەخوارەوە.
– “تاران وەک وەڵامێک حەوت مووشەکی ئاراستەی کوێت و بەحرەێن کرد، لەو ژمارەیەش شەش مووشەکیان لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە تێکشکێنران و مووشەکی حەوتەمیش ئامانجەکەی نەپێکا”.
سێنتکۆم جەخت لەوەش دەکاتەوە، هێزەکانی ئەمریکا لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ بەردەوامبوون لە وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئێران لە چوارچێوەی بەرگرییکردن.









