بەهۆی دەستپێکردنی پڕۆسەی چاککردنەوە و قیرتاوکردنی شەقامی 120 مەتری، چەند ڕێگایەکی سەرەکی لە شاری هەولێر دادەخرێن و داوا لە شۆفێران دەکرێت ڕێگای بەدیل بەکاربهێنن.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر پڕۆسەیەکی بەرفراوانی نۆژەنکردنەوەی لەسەر شەقامی 120 مەتریی خێرا دەستپێکردووە. بە مەبەستی ڕێگریکردن لە قەرەباڵغی و بەڕێوەچوونی کارەکان بە خێرایی، بڕیارە لە ڕۆژی پێنجشەممەوە چەند بەشێکی ئەو شەقامە بەڕووی هاتووچۆدا دابخرێن.
ئەو بەشانەی شەقامەکە کە بەتەواوی دادەخرێن بریتین لە:
-
سایدی ڕێگای پیرمام: بە دیاریکراوی لە سووڕانەوەکەی بەرەو شاری ئیتاڵیی دوو لەسەر شەقامی 120 مەتری.
-
شەقامی 120 مەتری: لە نێوان بەرزەپردی بەحرکە بۆ بەرزەپردی پیرمام (بە دیاریکراوی لە بەردەم گوندی ئارام تاوەکو بەرزەپردی پیرمام).









