بە بۆنەی دەستنیشانكردنی تۆم باراک وەک نێردراوی تایبەتیی سەرۆکایەتیی ئەمەریكا بۆ عێراق و سووریا، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستە كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست، گوتیشی: “بە پەرۆشەوە چاوەڕێی کارکردنی نزیکم لەگەڵیدا.”
ئەمڕۆ سێشەممە 2ـی 6ـی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: “پیرۆزبایی لە بەڕێز تۆم باراک دەکەم بەبۆنەی دەستنیشانکردنی وەک نێردراوی تایبەتیی سەرۆکایەتی بۆ عێراق و سووریا و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لەم پێگەیەدا.”
دەشڵێ: “بە پەرۆشەوە چاوەڕێی کارکردنی نزیکم لەگەڵیدا بۆ زیاتر بەهێزکردنی هاوبەشی مێژوویی و درێژخایەنی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.”