سه‌ره‌تا كوردستانی دواكه‌وتنی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌وه زیاتر ئه‌نجامی ترسناكی ده‌بێت
سه‌لام عه‌بدوڵڵا
وا زیاتر له نۆزده مانگه دوا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چووه و تا ئێستا سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵنه‌بژێردراوه و په‌رله‌مانیش به‌وپێیه كارا نه‌كراوه‌ته‌وه كه بۆته مایه‌ی نیگه‌رانییه‌كی زۆر له‌لایه‌ن خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به‌تایبه‌تی كه ئێستا به ئاشكرا هه‌وڵێكی چڕ‌وپڕ له‌لایه‌ن نه‌یارانی ئه‌م هه‌رێمه‌وه به‌دی ده‌كرێت كه سه‌ره‌تاكانی به جوانی ده‌بینرێت بۆ لاوازكردنی هه‌رێم و نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌ویش به دانانی له‌مپه‌ر و ئاسته‌نگ به پشتیوانی دادگه‌ی فیدڕاڵی نه‌یارانی هه‌رێم له‌نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌غدا كه هه‌ندێك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ش مخابن به ڕواڵه‌ت كورد و له‌سه‌ر كورد حیسابن.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ده‌وروبه‌ریشمان هه‌میشه له بۆسه‌دان بۆ هه‌ر كه‌لێنێك و ده‌لاقه‌یه‌ك له‌نێو پارته كوردییه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، له‌به‌ر سوودی خۆیان و له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان به‌كاری بهێنن و به‌وپێیه‌ش هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی نادیار به‌رن.
جا بۆ قوتاربوون له‌م چه‌قبه‌ستنه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان لایه‌نه جیاجیاكانی هه‌رێم كه به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان كردووه و ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و پاش وه‌ڵام و ڕه‌چاوكردنی هه‌موو تانه‌كان ئه‌وا ئه‌نجامه‌كان ڕاگه‌یاندرا و هه‌موو لایه‌كیش سه‌نگ و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆی بۆ ده‌ركه‌وت، بۆیه گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌نجامی ده‌نگه‌كان و بنیاتنانی حكومه‌تی كابینه‌ی ده‌یه‌م ده‌بێ و پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه پێكهبهێنرێ و لایه‌نی براوه‌ی یه‌كه‌میش له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ڕابسپێردرێ بۆ دامه‌زراندنی حكوومه‌تی نوێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه زیاتر هه‌رێمه‌كه‌مان به حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر به‌ڕێوه نه‌برێت و ده‌می نه‌یار و ناحه‌زی پێ كپ بكرێت.
له ڕاستیدا ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیش تا ڕاده‌یه‌كی زۆر له‌م دۆخه‌ی هه‌رێم نیگه‌رانن به‌تایبه‌تی كه تا ئێستا نه‌توانراوه سوپا و هێزی پێشمه‌رگه یه‌كبخرێ و سوپایه‌كی یه‌كگرتووی لێ به‌دیبهێنرێت، به‌تایبه‌تی كه ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش بڵاوه كه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت هێزی چه‌كداری ده‌ره‌وه‌ی سوپای عێراق نه‌هێڵرێ و تێكه‌ڵ به سوپای عێراق بكرێ كه له‌وه ناچێت له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه بێت.