بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێشوازی لە کۆمەڵێک شێخ، کەسایەتی و عەشیرەت کرد و لە دیدارەکەدا جەختی لەسەر پرۆژەی کۆکردنەوە و هێشتنەوەی چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا کردەوە.

  نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: سەرۆک وەزیران لە میانەی پێشوازیکردنی لە شێخانی عەشایەر کە بۆ پیرۆزبایی جەژن سەردانیان کردبوو، ڕێز و شانازیی خۆی بۆ عەشیرەتەکان دەربڕیوە و جەختی لەوەشکردووەتەوە کە عەشیرەتەکان چەترێکی کۆمەڵایەتی گرنگن و هەمیشە باشترین سەرکردەیان پێشکەش بە دەوڵەت کردووە.

لێدوانی فەرمی: عەلی زەیدی، لە وتارێکدا کە پێشکەشی میوانەکانی کردووە وتی: حکومەت پەرۆشە بۆ پاڵپشتیکردنی ئەم قەوارە کۆمەڵایەتییە کە لە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی عێرااقەوە، هەمیشە پشتیوان و بەرگریکار بووە لە دەوڵەتەکە لە سەختترین قۆناغەکاندا.

سەرۆکوەزیران لە بەشێکی دیکەی وتەکەیدا وتی:
•    حکومەت سورە لەسەر بەردەوامبوون لە پرۆژەی سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا.
•    بەردەوامبوون لە پرۆسەی ڕیشەکێشکردنی گەندەڵی و بەهێزکردنی پێگەی دەوڵەت.
•    بەهێزکردنی سەروەریی عێراق و کردنەوەی دەرگا بەڕووی پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا کە لە بەرژەوەندیی گەلی عێراقدا بن.

سەرۆکوەزیران لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد ئەم بنەمایانە، هەمان ئەو پرەنسیپانەن کە مەرجەعیەتی باڵا هەمیشە داوای کردوون و ئێمەش جەختی لەسەر دەکەینەوە.