راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاوی کردەوە: “ئێوارەی  پێنجشەممە 28/5/2026، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، ئامادەی تۆمارکردنی ڕیکۆردێکی نوێی جیهانی لە دروسکردنی گەورەترین شیشی گەس بوو لەسەر ئاستی جیهان، کە بە فەرمی ناوی خۆی لە کتێبی پێوانەیی گینسدا نووسییەوە.”

ئاماژە بەوەش دراوە: “ئەم دەستکەوتە لە لایەن گەسی ئازادیـەوە ئەنجامدرا، کە تێیدا شیشە گەسێکی بە کێشی دوو تۆن و شەش سەدو حەفتاو دوو کیلۆگرام ئامادە کرا. بەمەش هەولێر توانی ئەو ڕیکۆردە جیهانییە بشکێنێت کە پێشتر لەسەر ئاستی جیهان بە ناوی چێشتخانەیەکی تورکییەوە تۆمار کرابوو.”

ئەوەش خراوەتە روو: “دوای تەواوبوونی پڕۆسەی برژاندنی گەسەکە بە هاوکاری رێکخراوی دەستی کوردستانی مرۆیی زیاتر لە 4000 گەس بە شێوەی بەخشین دابەشی سەر دامو دەزگا خزمەتگوزاریەکان و خانەی بێ سەرپەرشتان و نەخۆشخانەی دەروونی کرا.”

روونیش کراوەتەوە: “لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، خۆشحاڵی بە تۆمارکردنی ئەو ریکۆردە نوێیە دەربڕی و دەستخۆشی لە رێکخەران کردو هانی خاوەن بیرۆکەکانی دا کە ئافراندنی زیاتر بکەن بەتایبەتی لە پایتەختی هەرێمی کوردستان کە بەردەوام زەمینەسازی بۆ ئەو پرسانە دەکات.”