لە دوێنێوە هێرشی چڕی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی رێکخراوی حزبوڵا لە لوبنان بەردەوامە و دەیان شوێن بۆردومان کراون.

سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە کە هێزی ئاسمانی وڵاتەکەیان لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، زیاتر لە 135 ئامانجی رێکخراوی حزبوڵای لە سور، بیقاع و باشووری لوبنان بۆردومان کردووە.

هەروەها سوپای ئیسرائل روونیشی کردووەتەوە کە نزیکەی 15 سەکۆی هاویشتنی مووشەک کە لەلایەن چەکدارانی حزبوڵاوە بۆ ئاڕاستەکردنی ئیسرائیل بەکاردەهێنران، کرانە ئامانج و لەنێو بران.