کۆشکی سپی بەتوندی ئەو هەواڵانە ڕەت دەکاتەوە کە لە میدیاکانی ئێرانەوە لەبارەی ڕەشنووسی ڕێککەوتنی ئاشتی بڵاو کراونەتەوە و بە “تەواو هەڵبەستراو” ناویان دەبات.
تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران ئەمڕۆ بڵاوی کردەوە، لە ئیسلامئاباد گەیشتوونەتە چوارچێوەیەکی بەرایی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی بەرەی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران.
بەپێی ئەو ڕەشنووسەی کە ئێران بڵاوی کردبووەوە، واشنتن پابەند دەبێت بە کشانەوەی تەواوەتیی هێزە سەربازییەکانی لە دەوروبەری ئێران.
لەبەرامبەریشدا تاران بەڵێنی دابوو لە ماوەی تەنیا یەک مانگدا هاتووچۆی کەشتییە بازرگانییەکان و کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هورمز بۆ ئاستی پێش دەستپێکردنی شەڕ بگەڕێنێتەوە.
کۆشکی سپی لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، ئەم زانیارییانە دوورن لە ڕاستییەوە و هیچ جۆرە ڕێککەوتنێکی لەو شێوەیە لە ئارادا نییە.