نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی کۆبوونەوە هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پێویستیی دیالۆگ و لێکگەیشتنی لایەنە كوردييه‌كان له‌ سووريا کرایەوە.

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 25ـی ئایار، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا، دۆخى سووریا و كورد و پێكهاته‌كانيان له‌و وڵاته‌ تاوتوێ کرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى ناوچەکە و گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

لای خۆیەوە، مەزڵووم عەبدی سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیریی بەردەوامی نێچیرڤان بارزانی و سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان له‌ مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له‌ سووريا دەربڕی.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر پێویستیی دیالۆگ و لێکگەیشتنی لایەنە كوردييه‌كان له‌ سووريا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان له‌گه‌ڵ ديمه‌شق کرایەوە.

چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.