بەبۆنەی سەركەوتنی پاڵەوانی كورد (بادین حەسۆ) لە پاڵەونێتیی (INTERNATIONAL WBC) لە ئەڵمانیا، كە بووە خاوەنی سێیەمین پشتوێن، سەرۆک بارزانی لە پەیامێكیدا، پیرۆزبایی لێ كرد و گوتیشی: “جێگەی خۆشحاڵی و شانازییە گەنجان و لاوانی کورد لە گۆڕەپانە نێودەوڵەتییە وەرزشییەکاندا سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنن و ناوی کورد و کوردستان بە جیهان دەناسێنن.”
ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) لە پەیامێکیدا پیرۆزبایی لە پاڵەوانی کورد (بادین حەسۆ) کرد، کە توانی لە پاڵەوانێتیی (INTERNATIONAL WBC) سەرکەوتن تۆمار بکات و سێیەمین پشتوێن بەدەست بهێنێت.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:
پیرۆزبایی لە پاڵەوانی کورد (بادین حەسۆ) دەکەم کە توانی لە وڵاتی ئەڵمانیا لە پاڵەوانێتیی (INTERNATIONAL WBC)ـدا سەرکەوتن تۆمار بکات و سێیەمین پشتوێن بەدەست بهێنێت.
دەستخۆشیی لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازم.
جێگەی خۆشحاڵی و شانازییە گەنجان و لاوانی کورد لە گۆڕەپانە نێودەوڵەتییە وەرزشییەکاندا سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنن و ناوی کورد و کوردستان بە جیهان دەناسێنن.