لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا، ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی 5ی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆ بووەوە.

هەردوولا هاوبۆچوون بوون لەسەر کارکردنی هاوبەش لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و پاراستن و پێشخستن و ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی پرۆسەی سیاسی، لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە پرنسیپەکانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازانی نیشتمانی و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان.