مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، لەگەڵ عەبدولحوسێن مووسەوی سەرۆكی هاوپەیمانیی (نەهج)ی نیشتمانی كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و برەودان بە هاریكاری و هاوئاهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەكان كرا لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان و خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییان.

سەرۆكی حكوومەت پیرۆزبایی دەستبەكاربوونیشی وەك وەزیری نوێی تەندروستیی فیدراڵ لێ كرد.

هەردوولا دووپاتیان لە پێویستیی چارەسەركردنی كێشەكان لە ڕێگەی گفتوگۆ و ڕێزگرتن لە دەستوور و مافی گشت پێكهاتەكان كردەوە .