پلەی 8 هەزار و 758 پێشمەرگە و ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە بەرز کرایەوە.
بەپێی ڕاگەیاندرای وەزارەتی پێشمەرگە، وەزیری پێشمەرگە، پەیامێکی بڵاو کردەوە و تیایدا هاتووە: ٔ”بە بۆنەی پلەبەرزکردنەوەی 8 هەزار و 758 کارمەند و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە لە خشتەکانی نەورۆزی 2026 گەرمترین پیرۆزبایی لە کارمەندان و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین.”
وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووهته ڕوو: “ئەم پلەبەرزکردنەوەیە، مافێکی شایستە و یاسایی خۆتانە کە دەرەنجامی دڵسۆزی، ئەرککێشانی بەردەوامتانە لە پاراستنی خاک و نیشتمان و دەستکەوتەکانی گەلەکەمان، ئێوە هەمیشە پارێزەری ئەم هەرێمە بوون و شایستەی هەموو ڕێز و پێزانینێکن.”
بەپێی ڕێنوێنییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، بەهۆی پلەبەرزكردنەوە مووچەی ئەو كەسانە زیاد دەبێت و ناونیشانی سەربازییشیان بەرز دەبێتەوە.