کەرکووک شارە دابڕاوەکەی کوردستان

117

ساڵەح شێخ محمد کەسنەزانی
بە گوێرەی سەر ژمێریی ساڵی ١٩٣٧، کورد ژمارەی لە تورکمان و عەرەبيش زیاتر بووە، تەنانەت لە سەردەمی بەعسیشدا، کورد هەر زۆرتر بوون لەوانی دی.
دوای ئەوەی کە لە زەمانی مەلیکەوە دەسکرا بە تەعریبکردنی شاری کەرکووک، هەر نەتوانرا، کوردی کەرکووک لە کەرکووک داببڕن.
لە حەفتاکاندا، دەسکرا بە دابڕانی شارەکانی کفری و کەلار و چەمچەماڵ و دوز لە کەرکووک، ئەمە بووە هۆی کەمبوونەوەی ژمارەی کورد لە کەرکووک و یەکە ئیدارییەکانی کورد لە کەرکوک، هەڵبەت ئەمە ڕەفتارێک شۆڤینیانەی ڕژێمی بەعس بوو لە گۆڕینی دیمۆگرافیی شاری کەرکووک کە نابێ تێپەڕێت.
دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس (2003)، کورد دڵی خۆش بوو کە ئیتر کەرکووک دەبێ بە شاری کوردان و شارەکانی تری وەکو کفری و کەلار و دوز و چەمچەماڵ و سنجار ووو دەگەڕنرێنەوە باوەشی کورد، بەڵام بە داخەوە، هەرچەند ماددەی ١٤٠ی دەستووری هەمیشەیی عێراق دەرچوو بۆ ئەو مەبەستە، بەلام بە داخەوە، حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق تاکو ئێستاشی لەگەڵدابێت ماددە دەستوورییەکەی جێبەجێ نەکردووە، ئەمەش پێشێلکارییەکی ئاشکرای دەستوورە و هەمووشمان دەزانین کە لە هێچ وڵاتیکدا نابێ هیچ ماددەیەکی دەستوو جێنەجێ نەکرێ یان بشکێنرێ یان پێشێل بکرێ.
کورد لە شۆڕشی ئەیلوولی پیرۆزەوە و یەکێک لە ئامانجە هەرە پیرۆزەکانی شۆڕشی ئەیلوول و خواستەکانی مەلامستەفا بارزانی گەڕاندنەوەی شاری کەرکووک بوو؛ کە جەنابی بارزانی بە “دڵی کوردستان” ناو بردووە.
بێ گومان سەرۆک مەسعود بارزانی کە ڕێبواری ڕێبازی بارزانییە و قوتابییەکی ژیری جەنابی مەلا مستەفایە، هەموو هەوڵێکی داوە و بەردەوامە لە پێناو گەڕاندنەوەی کەرکووکی دڵی کوردستان بۆ باوەشی کوردستانی دایک، بەلام بە داخەوە، هەندێ لە حیزبە کوردێکان بۆ بەرژەوەنی تاکە کەسی خۆیان و دەستکەوتی بەرتەسک و کاتی حزبەکەیان؛ خۆیان لە کوردستانییەتی کەرکوک بێدەنگ کردووە و تاکو ئێستا هەوکار و هەماهەنگ نەبوونە لەگەڵ هەوڵەکانی سەرۆک مەسعود بارزانی؛ لەکتێکدا خوالێخۆشبوو جەلال تاڵەبانی هاوکارو هەماهەنگی هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی بووە لەم مژارەدا و کەرکووک ببێتە شارێکی کوردستانی و هەموو نەتەوەکانی تریش بە برایەتی تیایدا بە خۆشی بژین.
پێویستە کورد هەوڵی جدیی بدات بۆ کورستانی بوونی کەرکووک، بەڵام بەداخەوە تکو ئێستا تەنها پارتی و سەرۆکە گەورەکەی ڕێزدار سەرۆک مەسعود بارزانی هەوڵده‌ر و خەمخۆری کوردستانیبوونی کەرکووکن و لەم پێناوەدا قوربانییان بە خۆیان و شۆڕش و دەستکەوتەکانی شۆڕش داوە.