گافی ئەستێرەی لاوی یانەی بەرشلۆنە دووپاتی کردەوە کە ئەرجەنتین تا ئێستاش پاڵێوراو ماوە بۆ بردنەوەی مۆندیالی 2026، ئەوەش دوای بردنەوەکەی لە خولی پێشوودا.
ئەو لێدوانەی ئەو یاریزانە ئیسپانییە دوای بردنەوەی بەرشلۆنە بەسەر ڕکابەرە سەرەکییهكهی لە یارییەکهی کلاسیکۆدا هات و ناسناوی خولی ئیسپانیای مسۆگەر کرد.
گاڤی ستایشی لیۆنێل میسی کاپتنی ئەرجەنتین دەکات و بە باشترین یاریزانی جیهانی دەزانێت و جەختیشی لەوە کردەوە کە بوونی ئەو، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەکاتە بەهێزترین هەڵبژاردە لەنێو هەموو ههڵبژاردهکاندا.
جێی باسه ههڵبژاردهی ئەرجەنتین لە کۆمەڵەی J شانبەشانی ههڵبژاردهكانی جەزائیر و نەمسا و ئوردن یاری دەکات.