دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا گەیشتە پەكین، بڕیارە لەسەر چەند دۆسیەیەكی گرنگ لەگەڵ چی چینپینك سەرۆكی چین كۆ ببێتەوە.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەم 13ی ئایار، دۆناڵد ترەمپ بە یاوەری چەندان بەرپرسی حكوومی و راوێژكارانی گەورەی بواری ئابووری، گەیشتە چین و بڕیارە لەگەڵ شی چینپینك كۆ ببێتەوە.

بەگوێرەی لێكدانەوەی چاودێران، ئەو سەردانەی ترەمپ بۆ چین، گرژییەكانی ئەو دوو وڵاتە ئاسایی دەكاتەوە و چەندان دۆسیەی گرنگ تاوتوێ دەكەن كە لەوانەیە ژمارەیان 12 تا 13 دۆسیە بێت.

گرنگترین دۆسیەكان، دۆسیەی باجی گومرگی و دۆسیەی ئێران و كێشەی داخستنی گەرووی هورمز دەبێت. بەتایبەتی لە دۆسیەی ئێران چاوەڕوان دەكرێت چین رۆڵێكی ئەرێنی بۆ هێوركردنەوەی بارودۆخەكە بگێڕێت.