ئهمڕۆ سێشهممه 12ی 5ی 2026 وهزارهتی دارایی ههرێمی كوردستان، ڕاگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه.
له ڕاگهیاندراوهكهدا هاتووه، کەمێک لەمەوبەر دوایین گوژمەی تەمویلی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق كه سەرجەم بڕەکەی (٩٦١،٧٣٦،٠٠٠،٠٠٠ ) نۆ سەد و شەست و یەک ملیار و حەوت سەدو سی و شەش ملیۆن دینارە.
ئهوهش خراوهته ڕوو، هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو لەگەڵ گەیشتنی تەمویلی موچەی مانگی نیسان وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ بڕی ( ١٦،٦٢٤،٨١٤،٤٧٨ ) شانزە ملیار و شەش سەد و بیست و چوار ملیۆن و هەشت سەد و چواردە هەزار و چوار سەد و حەفتاو هەشت دیناری لە تەمویلی مووچەی مانگی نیسان نەناردووە کە بریتییە لە شایستەی مووچەی مانگەکانی ڕابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.