سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند کە ئێران بەهۆی وێرانبوونی ژێرخانی سەربازییەوە داوای هاوکاری لە واشنتن دەکات بۆ پاککردنەوەی بنکە ئەتۆمییەکانی، گوتیشی: فشارەکان بۆ سەر تاران بەردەوام دابن تاوەکوو رێکدەکەون، هاوکات ئاماژەشی دا، رەنگە پرۆژەی ئازادی لە گەرووی هورمز چالاک بکاتەوە، هەروەها پلانێکی نوێی بۆ لکاندنی ڤێنیزوێلا وەک ویلایەتی 51ـەمی ئەمریکا ئاشکرا کرد.
دووشەممە 11ـی ئایاری 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بە کەناڵی “فۆکس نیووز”، چەند زانیارییەکی هەستیار و نوێی لەسەر دۆخی ئێران و ڤێنیزوێلا ئاشکرا کرد.
ترەمپ رایگەیاند، دانوستانکارانی ئێرانی پێیان گوتووە، دەبێت ئەمریکا خۆی ماددە رادیۆئەکتیڤەکان لەو بنکە ئەتۆمییانەی ئێران دەربهێنێت کە پێشتر لە هێرشەکاندا وێران کراون. ترەمپ گوتی: “تاران تەکنەلۆژیای پێویستی نییە بۆ پاککردنەوەی ئەو شوێنانە، بۆیە داوای یارمەتی لە ئێمە دەکەن.”
سەرۆکی ئەمریکا پێشبینی ئەوەی کرد کە سەرکردەکانی تاران بەم زووانە “هەڕەس دەهێنن” و ناچار دەبن بە مەرجەکانی ئەمریکا رازی بن. گوتیشی ئێستا بە جددی بیر لەوە دەکاتەوە کە پڕۆژەی ئازادی دووبارە چالاک بکاتەوە، وەک بەشێک لە ئۆپراسیۆنە سەربازییە گەورەکەی ئەمریکا لە ناوچەکە.
ترەمپ دووپاتی کردەوە، کە فشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبن، تاوەکوو دەگەنە رێککەوتنێکی گشتگیر