ئولی ڤێرنەری ڕاهێنەری یانەی لایپزیگ داوای ڕوونکردنەوەی كرد سەبارەت بە سیستەمی تۆپ هێنه‌ره‌وەکان، دوای ئەوەی لیڤەرکوزن لە یارییەکەی پێرێی خولی ئەڵمانیا به‌رامبه‌ر به لایپزیگ، گۆڵی یه‌كه‌می تۆماركرد، چونكه ئه‌وه‌ی تۆپی له‌ده‌ره‌وه ده‌هێنایه‌وه ناو یاریگا، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا و سه‌رنجڕاكێش، تۆپه‌كه ده‌هێنێته‌وه و ده‌یداته گۆڵپارێزی لیڤه‌ركوزن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هێرشێكی پێچه‌وانه و له ئه‌نجامدا، لیڤه‌ركوزن گۆڵی یه‌كه‌م تۆمارده‌كات.
جێی باسه خولی تۆپی پێی ئەڵمانی، پێش دەستپێکردنی وەرز پێشنیازی بۆ یانەکان کرد کە واز له هێنانه‌وه تۆپ بهێنن و لەبری ئەوە، تۆپه‌كان لە شوێنی دیاریکراو دابنێن، بەڵام بەو پێیەی ئەم پێشنیازە یاسایەکی فەرمی فیفا نییە، جێبەجێکردنی ناچاری نییە.