سه‌لام عه‌بدوڵڵا
تا ئێستا، له دوای ڕووخانی ڕژێمی دیكتاتۆری به‌عسه‌وه له 2003ه‌وه نۆ كابینه‌ی وه‌زاری له عێراق پێكهاتوون كه دوانیان كاتی بوون و ئه‌وانی تر به‌پێی بارودۆخی سیاسی كورت و درێژی به‌خۆیه‌وه دیتووه، نها كه‌سایه‌تییه‌كی نوێ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و كابینه‌یه وه‌رده‌گرێ كه ده‌بێته كابینه‌ی ده‌یه‌م.
ئه‌گه‌رچی به‌ڕێز عه‌لی زه‌یدی له مه‌یدانی سیاسی و ئۆپۆزیسیۆندا ناسراویه‌كی ئه‌وتۆی نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باكگراوندێكی بازرگانی سه‌ركه‌وتووی هه‌یه و له‌و بواره‌دا ناسراوه كه له‌لایه‌ن هێزه سیاسییه‌كانی عێراقه‌وه به كۆمه‌ڵێك بڕوانامه‌ی خوێندنی باڵاوه، ده‌ستنیشانكراوه كه ڕه‌نگه له‌مه‌ودوا له كاره‌كانیدا یارمه‌تیده‌ری بێت.
به‌ڵام ئه‌و ئێستا دێته سه‌رۆكایه‌تی كارێكه‌وه له وڵاتێكی ناسه‌قامگیردا كه ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك ئاڵه‌نگاری چاوه‌ڕێی ده‌كات كه له‌سه‌رووی هه‌مووانه‌وه مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندی به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان بێت كه له ماوه‌ی ئه‌م (23) ساڵه‌دا كابینه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان نه‌یانتوانیوه مامه‌ڵه‌یه‌كی دروست و یاسایی له‌ته‌كدا بكه‌ن و گرفته‌كانیش، كابینه، له دوای كابینه گه‌ر زیادی نه‌كردبێت كه‌میشی نه‌كردووه، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م بێ چاره‌سه‌رییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پشتگۆێخستنی ده‌ستوور و پێشێلكردنییه‌تی كه كابینه‌كانی پێشووتر بێ چاره‌سه‌ر بۆ یه‌كتریان به‌جێهێشتووه.
هه‌رچه‌ند له سه‌ره‌تای هه‌موو كابینه‌یه‌كی نوێ‌دا، كۆمه‌ڵێك په‌یمان به هه‌رێمی كوردستان و حزبه سیاسییه‌كانی ده‌درا كه هیچی له‌سه‌ر زه‌وی جێبه‌جێ نه‌ده‌كرا، مه‌سه‌له‌ی ماده‌ی (140) یه‌كێكه له‌و گرفتانه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌پێی ده‌ستوور چاره‌سه‌ری بۆ دانراوه كه‌چی تا ئێستا به پاساوی بێ جێ هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌نی بۆ نه‌نراوه.
ئه‌وه مه‌سه‌له‌ی بودجه‌ی هه‌رێم و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیشی هه‌ر به هه‌ڵپه‌سێردراوی تا ئێستا ماوه‌ته‌وه و هه‌موو مانگێك دواده‌خرێت و كلك و گوێ ده‌كرێت، بۆیه گه‌ر ئه‌م به‌ڕێزه‌ی ئێستا كه ئه‌م ئه‌ركه‌ی پێ سپێردراوه، ده‌یه‌وێت هه‌ڵه‌كانی كابینه‌كانی پێشووتری دووباره نه‌كاته‌وه و له‌سه‌ر هه‌مان ڕێڕه‌وی ئه‌وانه‌ی پێشووتری نه‌ڕوات ئه‌وا باشترین میتۆد بۆ چاره‌سه‌ری هه‌موو گرفته‌كانی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌ر په‌نابردنه بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور وه‌كوو خۆی كه له‌لایه‌ن له‌سه‌دا هه‌شتای خه‌ڵكی عێراقه‌وه ده‌نگی پێدراوه و په‌سه‌ندیان كردووه، گه‌رنا، ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌بێ چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا كێشه‌كان هه‌روه‌ك خۆی ده‌مێنێتێه‌وه و دۆخی عێراقیش هه‌ر به‌و جۆره‌ی ئێستا به‌ناجێگه‌یی ده‌مێنێته‌وه.