سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق کرد. 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 02ـی ئایاری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازی لە عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق کرد.

عەلی زەیدی بە یاوەری شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی هاتووەتە هەولێر و بڕیارە بە جیا لەگەڵ هەر یەکە لە سەرۆک بارزانی؛ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆببێتەوە.

شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی کە یاوەریی عەلی زەیدین:

– موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی “ئەساس”.

– عەبدولحسێن موسەوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی “نەهجی وەتەنی”.

– فالح فەیاز،  سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی.

– عەباس عامری، ئەمینداری چوارچێوەی هەماهەنگی.