هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە مارکوس ڕاشفۆرد بۆ گواستنەوەی هاوینەی داهاتوو هاتۆتە ناو ڕاداری ئارسناڵەوە، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی نادڵنیاییەکانی له داهاتووی خۆی له یانەی مانچستەر یونایتد.
ئەو یاریزانە لە ئێستادا بە خواستن لە یانەی بەرشلۆنە یاری دەکات و لە وەرزێکی سەرنجڕاکێشدا چێژی وەرگرتووە و لە 44 یاریدا 12 گۆڵی تۆمارکردووە و 13 ئەسیستیشی کردووە، بەڵام هەواڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرشلۆنە بژاردەی خۆی بۆ کڕینی ئەو یاریزانە بەکارناهێنێت.
هەندێک پێیان وایە ڕاشفۆرد دەتوانێت ببێته چارەسەری ئازارەکانی هێڵی هێرشبەری ئارسناڵ بێت، بەتایبەتی لە باڵی چەپدا، ئەمەش بەهۆی خێراییهكهیهوە.