سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی نیسانی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد و لە دیدارەکەدا، دۆخی گشتیی و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، مەسرور بارزانی و فالح فەیاز بیروڕایان لەبارەی هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرد و جەختیان لە گرنگیی پێکهێنانی حکوومەتێکی خزمەتگوزار کردەوە کە دەربڕی خواستی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بێت و رێز لە قەوارەی دەستووری و مافەکانی خەڵکی کوردستان بگرێت.