باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، له‌باره‌ی ڕاسپاردنی عه‌لی زه‌یدی، بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ڕایگه‌یاند، هیوای باشترین بۆ سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو دەخوازین، لە میانەی کارکردنیدا بۆ پێکهێنانی حکوومەتی عێراق.
كه‌مێك پێش ئێستا (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29ی نیسانی 2026)، باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تیایدا هاتووه: “نێردەی دیپلۆماسیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا لە عێراق هیوای باشترین بۆ سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، عەلی زەیدی دەخوازێت، لە میانەی کارکردنیدا بۆ پێکهێنانی حکوومەتێک کە توانای بەدیهێنانی خواستەکانی سەرجەم هاووڵاتیانی عێراقی هەبێت بۆ داهاتوویەکی گەشتر و ئارامتر.”
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: “پاڵپشتی لە خەڵکی عێراق دەکەین لە ئاواتخواستنیان بۆ ئامانجە هاوبەشەکانی پاراستنی سەروەریی عێراق و چەسپاندنی ئاسایشێک کە خاڵی بێت لە تیرۆر و هەروەها بونیادنانی داهاتوویەکی خۆشگوزەران کە ببێتە مایەی سوودی بەرجەستە بۆ هاووڵاتیانی ئەمه‌ریکی و عێراقی.