برۆنۆ فێرناندزی ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتد چەند مانگێک پێش دەستپێکردنی مۆندیال بەڵێنێکی بەرچاوی بە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هاوڕێی پورتوگال و هێرشبەری یانەی نه‌سر دابوو.
فێرناندێس بەڵێنی بە ڕۆناڵدۆ دا کە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی یارمەتی پورتوگال بدات بۆ بەدەستهێنانی یەکەم ناسناوی مۆندیال، جامێک كه‌ تائێستا به‌ده‌ستی نه‌هێناوه‌.
فێرناندێز لە لێدوانێکیدا بۆ بی بی سی سپۆرت گوتی: شتێکی خەیاڵی دەبێت ئەگەر ئەم پاڵەوانێتییە کۆتاییە لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کۆتایی پێبهێنیت و ناسناوه‌كه‌ ببەیتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەڕاستی هیوادارم بتوانین ئەم جامه‌ بەدەستبهێنین، نەک تەنها بۆ پورتوگال بەڵکو بۆ هەموو ئەو شتانەی کریستیانۆ بەخشیویەتی بە تۆپی پێ و جیهان.