ئهمڕۆ دووشهممه 27ی نیسانی 2026، وهزارهتی تهندروستیی ههرێمی كورستان، ڕاگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه و تیایدا هاتووه، لەسەر ڕاسپاردە و بە نوێنەرایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەزیری تەندروستی بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر، برینداری ڕوداووەکەی شاری کەرکووک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر بەسهر کردەوە، لە نزیکەوە پەیامی پەرۆشی و هاوخەمی و ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان بە بەڕێزیان و سەرجەم برینداران ڕاگەیاند و جەخت لەسەر ئامادەیی نەخۆشخانەکان دەربڕا بۆ وەرگرتنی بریندارانی دیکەی ڕوداووی دوێنێ ئێوارەی بارهەڵگرێک و ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیان لە شاری کەرکووک بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکان و ئامادەیی بۆ ناردنی تیمەکانی تەندروستی فریاگوزاری و دابینکردنی خوێن و دەرمان و پێداویستی پزیشکی و هەر بابەتێکی پێویست بێت.
ئهوهش خراوهته ڕوو، لەبەرامبەردا، برینداران و هاوەڵان و کەسوکاری برینداران، ستایش و ڕێز و سڵاو و پێزانینی زۆریان و دەستخۆشیان بۆ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەبوو بۆ ئەو هەڵوێستە مرۆڤدۆستیە و سوپاسی پەیام و ڕاسپاردەی بەڕێزیانیان کرد بۆ ئەم ئامادەیی و پێشوازی و خزمەتگوزاری چارەسەریانە.