لامین یامال، ئەستێرە و هێرشبەری یانەی بەرشلۆنە، سەرسامییەکی بێئەندازەی خۆی بۆ ئهفسانهكهی، لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی دەربڕی و دووپاتیکردەوە کە بە گەورەترین یاریزانی تۆپی پێ لە مێژوودا دەزانێت.
ئەم لێدوانەی یامال دوای بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین وەرزشکاری لاو بوو، لە خەڵاتی وەرزشی جیهانی لۆریۆس، کە تیایدا یامال درێغی نەکرد لە ستایشکردنی دەستکەوتە ناوازەکانی مێسی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە.
یاریزانە لاوەکەی بەرشلۆنە ئاماژەی بەوەشکرد، مێسی بەدرێژایی ژیانی وەرزشی ڕێزگرتنی گشتگیری بۆ دەستکەوتەکانی هەیە، خواستی خۆی دەربڕی کە شوێنپێی ئەو بگرێت و سەرکەوتنی هاوشێوەی ئهو بەدەستبهێنێت، چ لەڕووی ناسناوی یانه و چ لەڕووی خەڵاتی تاکەکەسی.