وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، كەسێك لە پۆستێكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) سووكایەتی بە زیارەتكارانی شیعە كردبوو لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر كرا.

 هەینی 2026\4\24، وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، هاووڵاتیەک بە ناوی عومەر ئەلجمال لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێكس)، چەند پۆستێکی نەگونجاوی دەربارەی زیارەتکارانی شیعە بۆ مەزارە پیرۆزەکان کردبوو بۆیە دەستگیر كرا.

لە هەرێمی كوردستان، مافی ئازادی نوسین و گوزارشتکردن لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان پارێزراوە بەڵام نابێت ئەو ئازادییە تەشهیری بۆ هیچ پێکهاتەیەکی کۆمەڵگا تێدابێت و ئاشتی کۆمەڵایەتی بشێوێنێت، بە پێچەوانەوە سەرپێچیکار بەرپرسیار دەبێت بەرامبەر یاسا. بۆیە لەسەر ئەو بنەمایە ناوبراو لە لایەن پۆلیس و لەسەر فەرمانی دادوەر دەستگیر کراوە و رێکاری یاسایی لەبەرامبەر گیرایە بەر.