سه‌لام عه‌بدوڵڵا
كوردستانی نوێ ژماره (9639)ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 2026/4/19ی به‌گشتی ته‌رخانكردووه بۆ پاساوی بێ بنه‌ما بۆ له ده‌ستدانی پۆستی پارێزگای كه‌ركووك، له ڕاستیدا هه‌ر له‌ڕێككه‌وتنی شاراوه‌ی ژووره تاریكه‌كانی (هوتێل ڕه‌شید)ـه‌وه یه‌كێتی ئاره‌زوومه‌ندانه و بۆ ده‌ستكه‌وتی حزبیی ته‌سك و پیاهه‌ڵدانی نه‌یارانی كورد، ڕازی بوو ئه‌و پۆسته بدا به عه‌ره‌بێكی نه‌یاری كورد كه تا سه‌ر ئێسقان له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ندین ساڵه‌ی كه به‌وه‌كاله‌تیش پارێزگار بوو چی توانی له‌و پارێزگایه‌دا دژی كورد بیكات كه ده‌توانرێت به دڵنیاییه‌وه بوترێت كه ئه‌وه‌ی به‌عس فریای نه‌كه‌وت و بۆی نه‌لوا ئه‌م به زیاده‌وه بۆی جێبه‌جێكردن.
ئه‌مه‌ش به دانپێدانانی خۆیان هه‌ر له‌و ژماره‌یه‌دا، سه‌یر چۆن به خراپه باسی ڕۆژگاری ئه‌و پارێزگاره سه‌پێندراوه ده‌كه‌ن كه له بن ده‌سه‌ڵاتی ڕاكان جبووریدا ڕۆژانه دژی خه‌ڵكی كوردی ڕه‌سه‌نی كه‌ركووك جێبه‌جێكرا و ئه‌مه‌ش حه‌وت ساڵی خایاند كه به‌ته‌واوی، ئه‌وه‌ی توانی دژی كوردانی ڕه‌سه‌نی دانیشتووی كه‌ركووك به خراپترین شێوه ئه‌نجامی دا.
جا بۆ پینه‌وپه‌ڕۆكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه گوماناوییه نووسه‌رێكی تریان هه‌ر له‌و ژماره‌یه‌دا (ل2) باسی په‌یوه‌ندیی باشی نێوان خۆیان و هێزه‌كانی تری به‌غدا ده‌كات، گوایه ئه‌مان به كرده‌یی سه‌لماندوویانه كه له‌گه‌ڵ پێكهاته عێراقییه‌كاندا په‌یوه‌ندیی توندوتۆڵیان هه‌یه و ئه‌و لایه‌نانه‌ش كه نه‌یویستووه – ڕه‌نگه له‌شه‌رمان بێت ناویان به‌رێت – ئه‌ویش دوو لایه‌نی دژه كورد و هه‌رێمن تاسه‌ر ئێسقان و ئه‌وانه وه‌ك دۆستی خۆیان پێناسه‌ی ده‌كات، گه‌رچی ئه‌و لایه‌نانه به وته و به كردار دژایه‌تیی خۆیان بۆ كورد به‌گشتی نه‌شاردۆته‌وه و ڕۆژانه مه‌رگ و درۆنمان بۆ ده‌نێرن.
ئه‌و نووسه‌ره به‌ڕێزه، حزبه‌كه‌ی خۆیان وه‌ك حزبێكی مۆدێڕنی دیموكراتی و سوشیالیستی عه‌یار (24) نیشان ده‌دا و به‌رانبه‌ره‌كه‌شی به بارگاو (به ئایدۆلۆژیای ناسیۆنالیست) كه مه‌به‌ست پارتی دیموكراتی كوردستانه، پێناسه ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بوون و خۆشه‌ویستیی خاك و نیشتمان كه‌مایه‌سی بێت و ئه‌و زاته ته‌واوی پرۆسه‌كه پێچه‌وانه ده‌كات و گوایه كاركردن له‌پێناو نه‌ته‌وه‌كه‌مان و داخوازییه ڕه‌واكانی كه‌موكورتی بێت؟ كه جه‌وهه‌ری كێشه‌ی كورد له كه‌ركووك مه‌سه‌له‌ی خاك و نه‌ته‌وایه‌تییه و ناسیۆنالیستی عه‌ره‌بی كه زیاتر له سه‌د ساڵه به هه‌موو توانای دژایه‌تی و دوژمنایه‌تی ده‌كات و هه‌وڵی نه‌هێشتنی ده‌دات.
بۆیه ئه‌مانه به‌و جۆره بانگه‌شه‌یه چه‌واشه‌ی لایه‌نگرانی خۆیان له هه‌رێم و كه‌ركووك ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی له كه‌ركووك به خواستی نه‌یاران و دوژمنانی ئه‌م هه‌رێمه‌یه جێبه‌جێی ده‌كه‌ن و ئه‌و كاره چه‌وته‌ش به‌ڕاست و دروست له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن كه ئه‌مه‌یان پێچه‌وانه‌ی دۆخی ئه‌مڕۆی شاری كه‌ركووك و دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مانه.
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێین: به‌و جۆره پاساوه بێ بنه‌مایانه هه‌ڕاجی دڵی كوردستان كه- ئێوه پێی ده‌ڵێن قودس- په‌رده‌پۆش ناكرێت.