ماری ئیتا، یەکەم خانمه ڕاهێنەر لە مێژووی خولە گەورەکانی ئەوڕووپا، كه ڕاهێنهرایهتی خولێكی گهورهی پیاوانی ئهوڕووپا بكات، بهڵام لە یەکەم یاریی خۆیدا بەرامبەر یانهی یونیون بەرلین، لە گەڕی 30ی خولی ئەڵمانیا، بە ئەنجامی 1-2 شکستی هێنا بەرامبەر یانهی ڤۆڵفسبۆرگ.
ماری ئیتا مێژوویەکی تۆمارکردبوو، دوای ئەوەی یونیون بەرلین تەنها چەند ڕۆژێک پێشتر دەستنیشانکردنی خۆی ڕاگەیاند بۆ ئەوەی ئهركی ڕاهینانی تیپەکە بگرێتە دەست، کە هەوڵدەدات خۆی لە دابەزین بۆ خولی پلە دووەکان بپارێزێت و تەنها چوار قۆناغی ماوە بۆ وەرزی 2025-2026.
یونیون بەرلین کە لە سەرەتای ساڵی 2026ەوە تەنها دوو سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، بە 32 خاڵ لە پلەی 11دا ماوەتەوە و تەنها شەش خاڵ لە سەرووی ناوچەی دابەزینەوەیە.
ئیتا، ڕاهێنەری پێشووی یانەی یونیون بەرلینی خوار تەمەن 19 ساڵ، هەفتەی ڕابردوو دوای دەرکردنی ستیفن باومگارت، وەک ڕاهێنەری کاتی تیپی یەکەم دەستنیشان کرا، تا کۆتایی ئەم وەرزە سەرپەرشتی تیپی یەکەمی پیاوان دەکات پێش ئەوەی دەست بەسەر هەڵبژاردەی ئافرەتانی یانەکەدا بگرێت.