
خه‌بات- سه‌رهنگ نه‌جمه‌دین
ئه‌م وه‌رزه خولی نایابی كوردستان، به‌پاڵه‌وان بوونی یانه‌ی هه‌ندرێن كۆتایی هات، هه‌ندرێن به‌هۆی یاریزانه دڵسۆز و ئاستبه‌رزه‌كانی نێو تیپه‌كه، توانی پاڵه‌وانبوونی خۆی له‌خولی نایابی كوردستان به‌سه‌ر یانه‌كان بسه‌پێنێت و مێژووییه‌كی پڕ سه‌روه‌ری بۆ یانه‌كه‌یان تۆماركرد، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ده‌ستهێنانی ناسناوی خولی نایابی كوردستان، لاپه‌ڕه‌ی وه‌رزشی ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، سه‌نگه‌ر عه‌بدولكه‌ریم یاریزانی یانه‌ی هه‌ندرێن به‌چه‌ند پرسیارێك به‌سه‌ركرده‌وه:
* نهێنی به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌می خولی نایابی كوردستان چی بوو؟
-پێش ده‌ستپێكی خوله‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر دڵشاد مه‌عروف، تیپه‌كه‌مانی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش كۆكرده‌وه و هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا، بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه به‌شداریمان كردبوو، له‌هه‌مان كاتدا باوه‌رێكی ته‌واومان به‌خۆمان هه‌بوو كه بۆ ئامانجێك هه‌وڵ ده‌ده‌ین، هه‌میشه هه‌وڵدان بۆ ئامانج، رێگای گه‌یشتنه به ئامانجه‌كان، هه‌وڵ و ماندوبوونی ڕاهێنه‌ر و یه‌كڕیزی تیپه‌كه و ڕوحیه‌تی به‌رزی یاریزانه‌كان بووه هۆكارێك كه‌بتوانین ناسناوی خولی نایابی كوردستان بۆ وه‌رزی 2026 به‌ده‌ست بهێنین.
*ڕاسته ئه‌م وه‌رزه ته‌واوی یاریزانانی سه‌ره‌كی و یه‌ده‌گ به‌شدارییان له یارییه‌كاندا كرد؟
– له‌نێو پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌مان، یاریزانی سه‌ره‌كی و یه‌ده‌گ هیچ جیاوازیان نییه، هه‌مووان به‌ڕوحیه‌تێكی به‌رزه‌وه یارییان ده‌كرد ، به‌تایبه‌تی له‌كاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر یانه‌یه‌ك، وه‌ك یاریی كۆتایی بوو به‌لامانه‌وه.
*ئه‌م وه‌رزه به‌گشتی ئاستی یانه‌كان چۆن بوو؟
– بێگومان ئه‌م وه‌رزه خولی نایابی كوردستان، تاراده‌یه‌ك له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه باش بوو، هه‌رگیز هیچ شتێك بێ كه‌موكوڕی نابێت، به‌ڵام دواكه‌وتنی شایسته داراییه‌كانی ناوبژیوانان، كه‌مێك كێشه‌ی بۆ خوله‌كه دروست كردبوو، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه خوله‌كه به‌بێ گرفت به‌ڕێوه‌چوو.
* چ شتێك سه‌رنجی ڕاكێشای كه‌هه‌میشه له‌بیری ناكه‌یت؟
– ئاماده‌بوونی هانده‌رانی به‌شێك له یانه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌تی یانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار له نێو په‌یژه‌كانی یاریگادا، زۆرسه‌رنجی ڕاكێشام، ساڵ له‌دوای ساڵ هه‌ست ده‌كه‌م ڕێژه‌ی هانده‌ران له نێو یاریگه له زیادبووندایه، به‌تایبه‌تی هانده‌رانی یانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار.
*چ شتێك زۆر دڵخۆشی كردی له‌م یانه‌یه؟
– دوای تێپه‌ربوونی 16 ساڵ به‌سه‌ر خولی نایابی كوردستان، دووباره به‌ناسناوی خوله‌كه شادبووینه‌وه و توانیمان له سه‌ختترین كاتدا ئه‌و ناسناوه به به‌شایسته‌یی به‌رزبكه‌ینه‌وه، هه‌میشه زۆر دڵخۆشی كردم.
*جگه له یانه‌كه‌ی خۆتان، ئاستی كام یانه‌ت به‌دڵ بوو؟
– ئه‌م وه‌رزه جگه له یانه‌كه‌ی خۆمان، ئاستی یانه‌ی سیروانی نوێم زۆر به‌دڵ بوو، یه‌كێك بوو له یانه به‌هێزه‌كانی خولی نایابی كوردستان، سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانیان له‌ئاستێكی به‌رزدابوون.
– ڕاهێنه‌ر دلشاد مه‌عروف هه‌موو كات وه‌ك یه‌ك خێزان، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانی نێو تیپه‌كه ده‌كرد، به‌رده‌وام ڕێنمایی به یاریزانه‌كان ده‌دا، له به‌رامبه‌ردا یاریزانان به‌شێوه‌یه‌كی باش رێنماییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرد، به‌تایبه‌تی له كاتی یارییه‌كاندا، هه‌موو پلانه‌كانی ڕاهێنه‌ر له نێو یاریگه به‌شێوه‌ی مه‌یدانی جێبه‌جێده‌كرا.
*ئه‌و خه‌ونه‌ت چییه له ژیانی وه‌رزشیت نه‌هاتووته دی؟
-هه‌موو یاریزانێك له ژیاندا هیواو ئاواتێكی هه‌یه، چه‌ندین ساڵه ئۆڤه‌ری باشم له یانه‌كانی عێراق بۆ ده‌هات، به‌ڵام به چه‌ندین هۆكارێك نه‌مده‌توانی په‌یوه‌ندی به‌هیچ یانه‌یه‌ك بكه‌م و ئه‌م هیوایه‌م نه‌هاته‌دی، به دڵنیاییه‌وه له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ندرێن زۆر ئاسووده‌م و ماوه‌ی 15 ساڵه له‌م یانه‌یه‌م و ئه‌وه‌ی له توانامدابێت به دڵسۆزی جێبه‌جێی ده‌كه‌م.