عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە هاتوچۆی هەموو کەشتییە بازرگانییەکان بەناو گەرووی هورمزدا لە ماوەی کارکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەستی لوبناندا “بە تەواوی کراوە” دەبێت.

 هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی ئاگربەست لە لوبنان، کۆماری ئیسلامیی ئێران بڕیاری دا گەرووی هورمز بە تەواوی بەڕووی هەموو کەشتییە بازرگانییەکاندا بکاتەوە تاوەکو کۆتاییهاتنی وادەی ئاگربەستەکە.

  عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: هاوتەریب لەگەڵ ئاگربەستی لوبنان، تێپەڕبوونی هەموو کەشتییە بازرگانییەکان بە گەرووی هورمزدا بۆ ماوەی ئاگربەستەکە بە تەواوی کراوە دەبێت، ئەمەش تەنیا لەو ڕێڕەوە دیاریکراوانەی کە پێشتر ڕاگەیەندراون.

گەرووی هورمز یەکێکە لە گرنگترین ڕێڕەوە ئاوییەکانی جیهان، زیاتر لە 20٪ـی نەوتی خاو و گازی سروشتی جیهانی پیادا تێدەپەڕێت.