
خه‌بات- سه‌رهنگ نه‌جمه‌دین
وەرزشوانانی كچانی عێراق نموونەی نایابی دەستکەوتی وەرزشی ئافره‌تانن، سەرەڕای ئەو تەحەددایانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، به‌تایبه‌تی یاریزانه به‌تواناكان، له‌م یارییه به‌شێوه‌یه‌كی دره‌وشاوه ده‌ركه‌وتن، هه‌میشه وەرزشی ئافرەتان وەک هێمایه‌كی به‌هێز له‌نێو وه‌رزشی ئافره‌تانی عێراق دەمێنێتەوە، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لاپه‌ره‌ی وه‌رزشی ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، كچه یاریزانی گۆڕه‌پان ومه‌یدانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، خاتوو ئینتسار نور به چه‌ند پرسیارێك به‌سه‌ركرده‌وه:
*ئینتسار كێیه؟
– ناوم ئینتسار نور ئه‌لشمه‌ری، قوتابی قۆناغی یه‌كه‌می كۆڵیژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی به‌غدام، هه‌ر لە سەرەتای قوتابخانه‌وه خولیای وه‌رزشم هه‌بووه، بەشداری زۆرترین پێشبڕکێی قوتابخانه‌كان و پەروەردەی وەرزشیم کردووە و تیایدا ئه‌نجامی به‌رز و شایسته‌م له یاری هه‌ڵدانی ڕم به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی ئه‌م وه‌رزشه‌وه بۆ چه‌ندین یانه، یاریم كردووه، كه‌بریتین له یانه‌كانی ئەلسەلام، جەیش، زەورا، فەتح، دیجلە.
* له‌عێراق تا چه‌ند پاڵپشتی له وه‌رزشی ئافره‌تان ده‌كرێت؟
– به‌داخه‌وه نەبوونی پاڵپشتی بۆ وه‌رزشی ئافره‌تان، هۆكارێكه كه ساڵ له دوای ساڵ ئه‌و وه‌رزشه به‌ره‌و دواوه هه‌نگاو ده‌نێت، له‌مه‌ودا پێویسته گرنگی به یارییه تاكه‌كان بدرێت، ناكرێت له‌به‌ر یاری تۆپی پێ، سه‌رجه‌م یارییه‌كانی دیكه‌ی وه‌رزشی فه‌رامۆش بكرێن.
* ده‌ستكه‌وته گرنگه‌كانت چین كه به‌ده‌ستهێناوه؟
– ده‌ستكه‌وتی وه‌رزشیم زۆره له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاستی زانكۆ و له سه‌ر ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، به‌شداریی چه‌ندین پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌بیم كردوو و توانیوومه پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌می پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌ده‌ست بهێنم.
*ئاستەنگەکانی بەردەم وەرزشی ئافرەتان عێراق چییه؟
– نوێنەرایەتیکردنی عێراق لە پێشینەی کارەکانە، هه‌روه‌ها باشترکردنی دۆخی وه‌رزشی ئافره‌تان له‌سه‌رجه‌م یارییه‌كاندا، هه‌روه‌ها پێشکەشکردنی پشتیوانی لە ناوخۆی وڵات‌دا بۆ وه‌رزشی ئافره‌تان چارەسەر و کلیلی گەیشتنه بە ئامانجه‌كان.
* چۆنه په‌یوه‌ندیت به یانه‌كانی كوردستان نه‌كردۆته‌وه؟
– به‌دڵنیاییه‌وه زۆر حه‌زده‌كه‌م داهاتووی وه‌رزشی خۆم له یه‌كێك له یانه‌كانی كوردستان به‌سه‌رببه‌م، به مه‌رجێك ژینگه‌یه‌كی گونجاو و ده‌رفه‌رتی گه‌شپێدانی باشتر له‌به‌رده‌ستدا بێت.
*وه‌رزشی ئافره‌تان له‌هه‌رێمی كوردستان چۆن ده‌بینی؟
-نكۆڵی له‌وه‌ناكرێت هه‌رێمی كوردستان له‌بواری وه‌رزشی ئافره‌تان به گشتی و وه‌رزشه‌كانی دیكه به‌تایبه‌تی گه‌شه‌ی ته‌واوی كردووه له زۆر ڕووه‌وه، به‌تایبه‌تی له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پاڵه‌وانێتییه‌كان، ئاستی یانه‌كان و یاریزانه‌كانی كوردستان به‌روونی دیاره له ئاستێكی باشدان.
*هیواو ئاوات چییه وه‌ك كچه یاریزانێك؟
– هیواو ئاواتم ئه‌وه‌یه له داهاتوو نوێنه‌رایه‌تی هەڵبژاردەی عێراق بكه‌م له پاڵه‌وانێتییه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی گەورەتر.