دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند: “هەموو کەشتی و فڕۆکە و کارمەندە سەربازییەکانی ئەمه‌ریکا، لەگەڵ تەقەمەنی و چەک و هەر شتێکی دیکە کە گونجاو و پێویست بێت بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی شەڕکەری یەکلاکەرەوە و لەناوبردنی دوژمنێک كه‌ ئێستا زۆر لاواز بووه‌، لە پێگەی خۆیان لە ناو ئێران و دەوروبەری ئێراندا دەمێننەوە تا پابەندبوونێکی تەواو بەو “ڕێککەوتنە ڕاستەقینە”یەی کە پێی دەگەین.

دووپاتی كرده‌وه‌، گەر بە هەر هۆکارێک ئەم پابەندبوونە ڕوونەدات- کە ئەگەرێكی دووره‌- ئەوا “ئاگر و لێدان” دەست پێدەکات؛ و گەورەتر و باشتر و بەهێزتر دەبێت لە هەموو شتێک کە مرۆڤایەتی بینیبێتی.

تره‌مپ، جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ى: “زۆر لەمەوبەر ڕێککەوتن کرابوو- سەرەڕای هەموو ئەو قسە درۆینانەی کە بە پێچەوانەوەن- کە “هیچ چەکێکی ئەتۆمی” نامێنێت و “گەرووی هورمز بە کراوەیی و ئەمنییەوە دەمێنێتەوە”.

له‌ كۆتاییدا ده‌ڵێت: ” لەم نێوەندەدا، هێزی مه‌زنى ئه‌مه‌ریكا خەریکی خۆڕێكخستنه‌وه‌ و پشوودانه‌، له‌ ڕاستیدا چاوەڕوانی سەرکەوتنی داهاتووی خۆی دەکات، ئەمه‌ریکا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌”.